زانیاری بۆ پەنابەران

1- خزمەتگوزاری پاڵپشتی یاساییمان

 

سەنتەی مافی پەنابەران، ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و ناحکومییە و بنکەکەی لە ئەستەنبوڵە، بێبەرامبەر ڕاوێژکاری یاسایی و خزمەتگوزاری پشتیوانیی هەمەلایەنە و پێشکەش بە هەموو ئەو بیانیانە دەکات کە بەهۆی شەڕ و ستەمکارییەوە ناچاربوون وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن و لە تورکیادا داوای مافی پەنابەرییان پێشکەشکردووە یان دەیانەوێ داوای بکەن .

 لە هەر شوێنێکی تورکیا بن، دەتوانن لە هەموو ڕۆژێکی هەفتەدا لە نێوان کاتژمێر  09:30 تا 17:30ی ئێوارە سەردانی ئۆفیسەکەمان بکەن تاکو سودمەند بن لە خزمەتگوزارییە یاساییە بێبەرامبەرەکان و پاڵپشتییەکانمان بۆ هەر پرسیارێک کە هەتانبێ سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانتان  و هەروەها هەموو ئەو کێشانەی کە لە کاتی ڕێکاری پەنابەری لە تورکیا ڕووبەڕووتان دەبێتەوە دەتوانن بە سوود وەرگرتن لەو زانیاریانەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ئەگەر لە ناوەندێکی دوورخستنەوە یان فڕۆکەخانە یان دەروازەی سنووریدا لە ژێر چاودێریدا ڕاگیراویت؛ دەتوانیت داوای یارمەتی بکەیت لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە "هێڵی پشتگیری چاودێری ئیداری".

 داواکاری پشتیوانی یاسایی لەلایەن پەناخوازانەوە بۆ دامەزراوەکەمان و شوێنی کەسەکان بەگوێرەی چۆنیەتی بابەتەکە ئاراستەی پسپۆڕانی پەیوەندیدارمان دەکرێت لە فەرمانگەکانمان لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر، ئەدیرنە و وان.

 

سەنتەری مافی پەنابەران - ئۆفیسی سەرەکی

شەقامی ڕەفیق سایدەم، ئەپارتمانی دلبەر ٣٩، ژمارە :١١

شیشهانە، بەیئۆغڵو، ئەستەنبوڵ

داواکاری پشتگیری یاسایی گشتی: ٩٠٨٥٠٢١٨٤٨٣٠+

هێڵی پشتگری چاودێری ئیداری: ٩٠٥٠٧٢١٨٦٢٨٥+

ئیمەیڵ: Bu e-Posta adresi istenmeyen posta engelleyicileri tarafından korunuyor. Görüntülemek için JavaScript etkinleştirilmelidir.

 

2- نامیلکەکانی زانیاری و ڤیدیۆکانمان

 

 دەتوانن دەستتان بگات بە هەموو ئەو نامیلکەی زانیاری و ڤیدیۆیانەی کە بە زمانە جیاوازەکان یامادەکراوە سەبارەت بە کارکردنی سیستەمی پەنابەری لە تورکیا، ڕێگاکانی داواکاری، و ئەو ماف و خزمەتگوزاریانەی کە دەتوانن لە ڕووی یاساییەوە سوودی لێ وەربگرن، بە بەکارهێنانی ئەم لینکانەی خوارەوە. بابەتە زانیارییەکانمان بە وردی ماف و ئەرکەکانی پەناخوازان بۆ یەو کەسانە ڕوون دەکاتەوە کە لە سوریاوە دێن بەپێی ڕێکاری "پاراستنی کاتی" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هەروەها ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دیکەی خۆیانەوە دێنە تورکیا و خراونەتە ژێر ڕێکاری "پاراستنی نێودەوڵەتی" .

بڵاوکراوەکان -> نامیلکەکانی زانیاری  ->

پەخشەکان -> ڤیدیۆکانی زانیاری ->

3- ماڵپەڕەکەمان “پلاتفۆرمی زانیاری بۆ پەنابەران لە تورکیا“

 

دەتوانن بچنە ناو ماڵپەڕەکەمان "پلاتفۆرمی زانیاری بۆ پەنابەران لە تورکیا"، کە لە مانگی نیسانی 2019 ڕاستەوخۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە زمانەکانی تورکی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، پەشتۆ، ئوردو، ڕووسی، فرەنسی، سۆماڵی و کوردی (سۆرانی).

پلاتفۆرمی زانیاری ئینتەرنێتیەکەمان ڕوونکردنەوەی بەپێز و ڤیدیۆ و مادەی بینراوی دیکە سەبارەت بە پەنابەرانی سوریا و هەروەها پەنابەرانی وڵاتانی دیکە لەخۆوە دەگرێ:

https://multecihaklari.info

https://refugeerights.info

 

4- بنەما ئەخلاقی و پیشەییەکانی سەنتەری مافی پەنابەران

 

"بنەمای ئەخلاقی و پیشەیی" و "میکانیزمی فیدباک و سکاڵا"مان هێناوەتە ئارا بۆ هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی کە خەریکی ئیش وکاەرکانیانن، بەتایبەتی ئەوانەی کە خوازیاری پرس و ڕاوێژن، بە مەبەستی خستنەڕووی بەرپرسیارێتیەکانی سەنتەری مافی پەنابەران دیاریکردنی ستانداردە ڕەفتارییە پێویستەکان و ڕێکخستنی ڕێسا  پەیڕەوکراوەکان و هەروەها بۆ ڕێگەگرتتن لە هەر ڕەفتارێکی چەوت. لەم چوارچێوەیەدا، جگە لە هێڵەکانی دیکەی پشتگیریمان، دەتوانن کەڵک ەرگرن لە هەریەکێک لە کەناڵەکانی پەیوەندیکردن کە لە خوارەوەدا دەبینرێت و  تەنیا بۆ ئێوە دروستکراوە تاکو بتوانن فیدباک و سکاڵاکانتان بنێرن.

 

هێڵی فیدباک و سکاڵاکانی MHM:

 

دووشەممە تا هەینی لە نێوان کاتژمێر 09:30 و 17:30 لە ڕۆژانی هەفتەدا: +90 543 329 61 90 

 

  • هێڵی ئاماژەپێکراو بە زمانەکانی ئینگلیزی و تورکی خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات؛ ئەگەر داواکاری هەبوو وەرگێڕان بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و فەرەنسی و زمانەکانی دیکەش دابین دەکرێت.
  • بێجگە لەمە؛ کورتەنامەی مۆبایل، واتس ئەپ، تێلێگرام، سیگناڵ، ڤایبەر کە بە هەر زمانێک بنێردرێت هەڵدەسەنگێندرێت.

 

ئیمەیڵ: Bu e-Posta adresi istenmeyen posta engelleyicileri tarafından korunuyor. Görüntülemek için JavaScript etkinleştirilmelidir. یان  Bu e-Posta adresi istenmeyen posta engelleyicileri tarafından korunuyor. Görüntülemek için JavaScript etkinleştirilmelidir. 

ئیمەیل بە هەر زمانێک بنێردرێت،بۆ هەڵسەنگاندن سەیر دەکرێت.